|
|
|
![]() " كوشتنی دوعا، كوشتنی ئازادی‌و رۆح‌و دین‌و نیشتیمان‌و خودایه" "There is no honour in murder"
بۆ دۆعا کاتێك له‌وڵاتی من خۆشه‌ویستی ده‌نێژرێت کاتێك له ووڵاتی من خوێنی ژنان ده‌خۆنه‌وه قه‌ڵه‌مه‌که‌م هانم ده‌دات که بنوسم بێ غیره‌تی بێغیره‌تان وام لێ ده‌کات هاوار بکه‌م کاتێك بلۆك تارای سه‌ری خاتونێك بێت گوڵی ئاڵی فه‌رشی ژێر پێی له‌خوێنی مێشك بۆ ساز بکه‌ن زه‌مین و ئاسمان ده‌هه‌ژێنم پێتان ده‌ڵێم تف له ڕوتان ده‌ك ڕسوا بن کاتێك بینیم که‌مه‌ر به‌ندێك له‌بلۆکو به‌رد هۆنرایه‌وه له‌بۆ پشتی بوکه دۆعا به خۆمم ووت ، زه‌ره‌نگه‌ره‌کان چۆن شێت نابن ؟ کاتێك بینیم قژی ئه‌و ژاکاوه‌و سوره‌تی له خوێن گه‌وزاوه نازانم چۆن ئارایش گه‌ر بێ ده‌نگ ده‌بێت ئه‌ی دوکان دار تۆ چۆن بێ ده‌نگ ده‌بیت ؟ له‌بری خه‌نه بۆده‌ست و پێی بوکه دۆعا له به‌ردوو خوێن دروست بکرێت ؟ ئه‌ی بازرگان ئه‌ی به‌رگ دوور بۆ وا کڕن ؟ له‌بری کراسی سپی ڕۆژی بوکێنی کراسی خوێن کرایه به‌ر بوکه دۆعا ئه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی هه‌لهه‌له‌یان بۆ مه‌رگی دۆعا لێ ده‌دا چاوه‌ڕوان بن سبه‌ی نۆره‌ی ئێوه‌ش دێت له‌خاچ بدرێن چونکه ئه‌م ڕۆ ڕۆژی مه‌رگی ژنانه گورگه برسیه‌کان قه‌ت تێر نابن ده‌م ده‌خه‌نه خوێنی پاکی هه‌زاران دۆعا بێشه‌ره‌فن چاوه حیزه‌کانی خۆیان زاخاو ده‌ده‌ن به له‌شی په‌مه‌یی هه‌زاران دۆعا
نه‌فره‌ت له و دره‌خته‌ی که دڕکی ئاین و شه‌ره‌فی گرتووه باڵی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی هه‌زاران دۆعای په‌پوله ئاسای هه‌ڵوه‌راندوه ئای له‌و ئه‌شقه چۆن ڕوابوو له ناو دڵی بوکه دۆعا له‌دنیای خه‌یاڵ و خۆشه‌ویستی خۆیدا ده‌خولایه‌وه له مێشکی خۆیدا ده‌ست له ملانی ئاشقاکه‌یه‌تی و سه‌ما ده‌کات به‌ده‌م سه‌ماوه ڕویان له سه‌راب کرد له‌وێوه به‌ره‌و ئاسمان له هه‌وادا ده‌خولاناوه دۆعای ئازیزده‌ستی به‌ربوو له ئاشقه‌که‌ی که‌وته ناو جه‌نگه‌ڵه‌وه ئه‌و جه‌نگه‌له‌ی پڕ له ئاژه‌ڵی دڕنده بوو باڵی ئه‌و په‌پوله‌یه‌یان هه‌ڵوه‌ران جه‌سته‌ی ناسکیان به په‌نجه شمشێر ئاسا‌کانیان هه‌ڵدڕی پڵنگ ئاسا له خوێن و خۆڵیان وه‌ردا بۆنی گوڵی خۆشه‌ویستیان له مێشك ده‌ر هێناو پژاندیان ئه‌ی ئاشقا ناکامه‌که هیچ خه‌م مه‌خۆ من له‌جیاتی دایکت هه‌ڵمه‌ت ده‌به‌م بۆ سه‌ندنی خوینی پاکت خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌شی سوتاو فڕێ دراوت هه‌ڵ ده‌گرمه‌وه‌و له باوه‌شت ده‌گرم که‌ژاوه‌ی گوڵی سور ساز ده‌که‌م بۆ ڕۆژی بوکێنیت ئاشقانی دنیا جۆلانه‌یان له ناو دڵی خۆیاندا بۆ ساز کردویت ڕات ده‌ژه‌نن تا ئاسوده بخه‌ویت ڕات ده‌ژه‌نن تا ئازاری ئه‌و بلۆکانه‌ت له‌بیر به‌رنه‌وه گوێچکه‌کانت به گوڵی مێخه‌ك ده‌ئاخنن تا گوێت له سوکایه‌تی نه‌بێت دۆعای ئازیز له‌وکاته‌ی که جه‌سته‌ی ڕوتت له‌ناو خوێن و خۆڵدا گه‌وزا بوو حه‌زم ده‌کرد پۆپه‌شمینێك له خۆشه‌ویستی دروست بکه‌م و جه‌سته‌ی په‌مه‌ی و جوانتی پێ داپۆشم دۆعای ئازیز بڕوام پێ بکه ئه‌و ئازاره‌ی به تۆ ده‌گه‌شت به منیش ده‌گه‌شت له‌گه‌ڵ هه‌ر پیاکێشانی بلۆکێکا ڕاده‌چڵه‌کیم مێشکم گڕێ تێبه‌ر ده‌بوو به‌ڵام تۆ دڵت هه‌ر لای خؤشه‌ویستی بوو هیچ باکت نه‌بوو ده‌ت زانی که هه‌موو دنیا خه‌به‌ر ده‌که‌یته‌وه له‌خه‌وی قوڵ و بێ ئاگایی به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌ین ئێمه‌ی ژنان بێ ده‌نگ نابین ده‌بێ تۆڵه‌ی خوێنی هه‌موو دۆعاکان بستێنین برینه‌کانتان ساڕ‌ێژ ده‌که‌ین ئازاره‌کانتان له‌بیر ده‌به‌ینه‌وه جێژوانه‌کانتان ده‌که‌ین به جێ نزرگه‌ی ئاشقان وانه‌ی خۆشه‌ویستی تێدا ده‌خوێنین جێگای حه‌سانه‌وه‌ی ماندوێتیتان له‌ناو دڵمانا داناوه له‌ناو دڵمانا داناوه
29 / 4 / 2007 چیرۆك
|
![]() ![]() ![]()
From: Jebar.info
| |||||||||||||||||||||||||||
![]() |

| CopyrightŠ2007
kurdistan4all.com All
rights reserved |
Join
the Kurdistan4all mailing list
|
||
|
|